site loader
Song image
ئای لە ئامینێ- میدیا حسێن و سەعدون کاکەیی و قاسم هەورامی

By - میدیا حسێن Mîdya Hisên

هەوای بانە و بان شنەی داری بی
تا کەی دانیشم لە سای غەریبی
ئای لە ئامینێ ئامین چ جوانە
ئەی لە ئامینێ ئامین تاقانە
بە لەنجە مەڕۆ دڵ بۆت حەیرانە

چەنی هۊرد کەم یارم هەسەڵ چەو
یارم شیرینتر لە شیرینی خەو
لە دەر ماڵەگەد بووسیەم وە پاوە
شەماڵ بەیدە لیم باوان وە هەر دوو لاوە
شەماڵ بەیدە لیم وە هەر دوو لاوە

قەزای(ت) لە ماڵم ئینە چکۆوە
من وەشی کەرۆ جە بۆنەو تۆوە
ئای لە مینا خان وەی لە چاو جوان
سەر جادەی گرتووە ئازیز وەکوو نیگابان
سەر جادەی گرتووە وەکوو نیگابان

خەم خەفەت مەینەت فرمێسکی پڕ خوێن
هەرکامێکیان دێن یاخوا بەخێر بێن
هەرکامێکیان دێن با بێن بەخێر بێن
ئای لە ئامینێ ئامین تاقانە
ئەی لە ئامینێ ئامین چ جوانە
بە لەنجە مەڕۆ دڵ بۆت حەیرانە
ئەو کراسە ئاڵە هەر لە تۆ جوانە

لەو مانگە قەسەم چەنە چەنیگە
چەنە نیم لیرەی لای سەروەنیگە
ئەگەر مەیلەگەد وە کەسی دایدە
بچوو بسینەی چون خەڵەتیایدە

قەزای(ت) لە ماڵم سەروی خەرامان
من مەجنوونەکە و ئازیز پێسەم سەر ئامان
من مەجنوون و تۆ ئازیز پێسەم سەر ئامان
ئای لە مینا خان وەی لە حەلاو خان
سەر جادەی گرتووە وەکوو نیگابان

دەردێکی دامێ دەرمانی نەکرد
شەماڵ بە بەفری کوێستانی نەکرد
ئای لە ئامینێ ئامین تاقانە
ئەی لە ئامینێ ئامین چەن جوانە
بە لەنجە دەڕوا دڵ بۆی حەیرانە
ئەو کراسە شینە هەر لە تۆ جوانە
ئەو کراسە مۆرە هەر لە خۆت جوانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

By - میدیا حسێن Mîdya Hisên

هەتا زووە بەجێم بێڵە با تۆش لەگەڵ منا نەمری
کە من ئاتەشگای عەشق بم تۆ چۆن بەرگەی سووتان دەگری

لە دەروازەی دڵێک مەدە پەنجەرەکانی شکا بێ
لەسەر چەرپای کەسێک مەنوو لە بەر بارانی ئەشکا بێ
من کووخێکی چۆڵ کراوەم سەراپا نوقمی لیتە و شێم
دەترسم لە یەکەم ژووانا بەسەر باڵاتا بڕووخێم
ئەیامێکە بەجێی هێشتووم پەری تەرزێکی گوڵ ئەندام
بۆ سەبووری ماڵی چۆڵم لەچکەکەی جێ ماوە لە لام
تۆش دەسڕەکەی(ت) بەجێ بێڵە بۆ عەشقی دیدە نمناکێ
با بۆ مراز نیشانە بن وەک بەیداخی گڵکۆی چاکێ
گڵکۆی چاکێ

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
هەی بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک لە ڕێگەی تاریکی وێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە ڕێگەی عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەومەست بە دەستی خۆت بیڕژێنە
چوونکە دڵم پڕ بێ لە ئێش ئیلاجی نەکرێ زامەکەی
ڕوو ئەکەمە هاوڕێکانم چاری نییە بە بادە و مەی
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

ئەڕۆم گیانا لە دوورەوە یادی(ت) ئەکەم ئەزانی بۆ
سەنگارەکەم*؟؟؟ زۆر خۆش ئەوێ ئەویش تێکەڵ دوعا بە تۆ
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
هەی بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک لە ڕێگەی تاریکی وێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

چەرپا= تەختی نووستن
کووخ= خانووی بچووک
لیتە= قوڕی شل
شێ= نم
مراز= نیاز، مەبەست
*؟؟؟= لەو وشەیە تێنەگەیشتووین، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئامۆزا گیان

By - میدیا حسێن Mîdya Hisên

کانییەکەی بەر ماڵ زیخ دانە دانە ئامۆزا گیان

یارم دانیشتووە زوڵف ئەکا شانە ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

خۆم بە خۆمم کرد سەنگ بارانم کەن ئامۆزا گیان

خۆم بە خۆمم کرد بەرد بارانم کەن ئامۆزا گیان

وێڵ و ئاوارەی کۆسارانم کەن ئامۆزا گیان

وێڵ و ئاوارەی ناوشارانم کەن ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

بۆ ئەم وێنەیە دەس کە گەردنم ئامۆزا گیان

بۆ ئەم وێنەیە دەس خە گەردنم ئامۆزا گیان

سەبووریو پێی دێ لە دوای مردنم ئامۆزا گیان

سەبووریت پێی دێ لە پاش مردنم ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More