By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
ئه‌گه‌ر عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی مناڵ نه‌بووم
له ئێواره‌ی ته‌نیاییدا به‌دمه‌ست نه‌بووم خه‌یاڵ نه‌بووم
ئه‌گه‌ر غه‌رقی ئه‌وینت بووم خۆ باڵنده‌ی بێ باڵ نه‌بووم
یان هه‌ناری دار هه‌تاوی ناو به‌فره‌که‌ی مه‌غریب نه‌بووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به نه‌رمی نامبینیه‌وه
من به‌فر بم تۆ خۆره‌تاو هه‌ر ئه‌بێ تۆ بتوێیته‌وه
ئه‌گه‌ر هاتم په‌یامێک بووم له کانی ڕۆشنتر
وه‌ک په‌روانه له‌ودیو به‌هار بێ زمان و غه‌ریب تر
به‌ڵام حه‌یف و هه‌زاران حه‌یف تۆ سێبه‌رت دڕک و خار بوو
ئه‌وین لای تۆ هه‌ر درۆ بوو بیابانی پڕ له مار بوو
بڕۆ ئیتر تازه هه‌رگیز نێوی دڵم ناده‌م به تۆ
هه‌رگیز مه‌لی خۆشه‌ویستی نافڕێنمه باخچه‌ی دڵی تۆ