site loader
Song image
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ

By - مستەفا دادار Mistefa Dadar

لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەزانێ

زەلیلی لەیلی بێمەیل مەجنوونی کێو و دەشتم
جا بێ یار و کاروبارم ڕەفیقی وەحشییانم
بێ یار و کاروبارم ڕەفیقی وەحشییانم
ئەرێ ئەمشەو دوو شەوە ئەی وەی دوور لە یارانم
جا وەرە وەک باغچەی بێ ئاو هەی وەی عاشقە بارانم
لانکۆڵێ وەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More