site loader
Song image
مریەم بۆکانی – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئەو مریەمەی من دەیزانم
بەردی بۆ بکێشم بە گیانم
هێشتا منەتە بە شانم
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەم بۆکانی، مریەمێ

ئەو مریەمەی باڵابەرزە
مەمکی شەمامەی سەر تەرزە
جووتێک لیمۆی بۆ من فەرزە
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەم بۆکانی، مریەمێ

ئەو مریەمەی چاوی جوانە
قەد بڵند و خانومانە
گوڵە لە نێو کوردستانە
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەم بۆکانی، مریەمێ

ئەو مریەمەی ڕەش ئەسمەرە
چاوی باز ئەبرۆی سەقەرە
جووت مەمکی وێنەی گەوهەرە
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەم بۆکانی، مریەمێ

ئەو مریەمەی کەزییە درێژێ
لە هەوراز و سەرەولێژێ
کوشتوومی بۆخۆی دەمنێژێ
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەم بۆکانی، مریەمێ

مایەی ئومێدم هەناسەی ژینم
ڕەگی حەیات و خوێن و ئەسرینم
تا بە کەی لە سوێی جەماڵی ماهت
ئەستێرە گەشی نیوە نیگاهت
تا بە کەی وا شێت و ماخولیا و
تا کەی من شێت و ماخولیا و لاڵ بم
تا کەی لە هیجری باڵات عەبداڵ بم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More