
By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
هەر دەڵێی پابێدەیە دێتەوە لە ڕێی کانی
چەند خۆشە پێکەنین و چرپەی پڕ لە نازی تۆ
بەستەی عیشقت بۆ دەڵێم بە سەدا و ئاوازی تۆ
بە نیگای چاو پێم دەڵێی کانگای پڕ لە ڕازی تۆ
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
هەر دەڵێی پابێدەیە دێتەوە لە ڕێی کانی
دڵخۆشم بانگم دەکەی بۆ ژوانی لای ئێوارێ
یەکتر لە ئامێز دەگرین هەردوو مەستین بەجارێ
لە زولف و پەرچەمی تۆ عەتر و گوڵاو دەبارێ
یەک نیگای چاوەکانت ناگۆڕمەوە بە شارێ
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
هەر دەڵێی پابێدەیە دێتەوە لە ڕێی کانی
لار و لەنجەی بەنازت نیگای چاوانی بازت
هەمیشە بانگم دەکەن گوڵم ببمە میوانت
ماچی سەر کوڵمەت بکەم بگرم شەمامەکانت
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
هەر دەڵێی پابێدەیە دێتەوە لە ڕێی کانی
*=پابێدە ئۆتۆمۆبیلێکی کۆمپانیای gazی ڕووسیایە کە لە سەردەمی سۆڤیەت سازکراوە و نەمر حەسەن زیرەکیش لە گۆرانییەکانی ئاماژەی پێدەکات و لێرەدا گۆرانیبێژ بە هەڵە دەڵێ “پابادە”

By - ئیبراهیم فەتاحی Îbrahîm Fetahî
دەردی کەسم نەدیوە وەک ئی من کاریگەر بێ
یاری کەسم نەدیوە ئاوەند گۆشە جیگەر بێ
دەستێ لەو مەمکی دەدەم زوو بزانم باسی سەر بێ
ئەو کچەی دەبەم و دەڕۆم پێنسەد قەرزم لەسەر بێ
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتوێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
لە ڕێی ئاوێ تووشی بووم شانێکم دا لە شانی
کەس و کارم قەت ناوێ پاکی بێ بە قوربانی
هەر دەڵێی پابێدەیە دێتەوە لەسەر کانی
ئەو دەمەی خەمم زۆرە خەم حازرە لەسەر چاوم
بۆم بانگی دوکتوری کەن دەمرم بە حاستەم ماوم
جوانی وەکوو تۆم نەدی هەفتا میللەت گەڕاوم
بەو خودایەی عالەمیانە ئەو دڵەم بۆی سەرگەردانە
باریکەی نەشمیلانە تیری سەر دە کەوانە
ئەی وەی دەستم لە ملی کە جەرگی کردمە نیشانە
لە ڕێی ئاوێ تووشی بووم بە حاستەم گۆزەی دانا
تێی هاڵام مشتەریانە ماچم کرد ئەو کوڵمانە
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتوێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
بە قورئان بۆ من چاکی فەقیر و بەستەزمانی
لە ڕێی ئاوێ تووشی بووم شانێکم دا لە شانی
هەر دەڵێی پابێدەیە و دێتەوە لەسەر کانی
هەوری گەواڵ گەواڵە هەی لەو بەختە و لەو بەڵا
ئەمن منداڵی دوێنێم ئەو بە من دەڵێ خاڵە
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتوێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
بە قورئان خۆشم دەوێ فەقیر و بەستەزمانی
بۆ نایەی نەجاتت دەم لە چنگ ئەو بۆڵە بۆڵە
سووتاوم بووم بە ڕژیە بەو سنگە نەرم و نۆڵە
وەختە شێت و وەحشی بم بەو مەمکە خڕ و خۆڵە
ئەو کچەی دەبەم و دەڕۆم کێم بۆ دەدەن لە تۆڵە
لەبەر ئەو چاوەی دەمرم لەسەر یەکی دادەنێ
شل دەبەستێ پشتێنێ حەقیە حەقیە زیز بێ نەمدوێنێ
بێنە سەد سوێندی بۆ بخۆم ئەمڕۆ جوانترە لە دوێنێ
بێنە سەد سوێندت بۆ بخۆم ئەمڕۆ جوانترە لە دوێنێ
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
هەر دەڵێی پابێدەیە و دێتەوە لەسەر کانی

نە عەیبە نە ئیرادە ڕووبەندت بۆ من لادە
ڕووم دێنم زولفت لادە
کراسەکەت شرکەتییە کەوشەکەت کالوزادە
بۆ ڕووبەند باشم لێوئاڵ گیان بە ڕووی خاڵانم دادە
پێم گوت ئاوێزانت بم تۆ مەرد بە لا لە گولەی لادە
گوڵ مریەم چەندە جوانی چەندە بە ناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی گەر دێیەوە لە ڕێی کانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی
دە بڕۆ لە من حەرام بی وەکوو شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەعلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕەحمی خودات لە دڵدا نییە کافری بێ دین و ئیمان
دە وەرە دە وەرە با جووت بین تۆ ژنی گولەی مێردان
مریەمێ یا گوڵ مریەم چەندە جوانی چەندە بە ناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی دێیەوە لە ڕێی کانی
ئاگاداری یارم بێ کاکە ئەحمەد لە سلەیمانی
شێخی گەورە تۆ هاوار دەڕوانێتە بورهانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی
کەی دانیشین دوو بە دوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
بۆ تۆ ئاورم لێ بەر بوو
مەمکەکەت گرد وەک هوڵوو سینگ بەرفی ئاڵماڵوو
بەژنت نەمامی سنجوور لە باغی قیبلەی هەڵچوو
برژانگ ئەڵماسی دووسەر یەک یەک لە جگەرم هەڵچوو
ئەی مریەمی تەنیا سەوار سەوزی بە وێنەی خەیار
مزری بە میسلی هەنار تۆی دەرمانی هەموو بیمار
دە وەرە ئاوێزانت بم لە جیاتی جارێ سەد جار
لە یاری من زۆر جوانە دەسماڵی پووڵەکەدار
دەتبەم و دەتڕفێنم با لەسەرت بم قەرزدار
مەسەلەی پێشینانە ئەرێ ئەوساڵ خۆزگەم بە پار
نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لە بۆ مەمکی برد
تووشی بووم لە ڕێی حەمام داوای دوو ماچم کرد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
ئەو دەستەم بۆ دڕێژ کە باسکتم بۆ بکە بە پرد
مریەم چەندە جوانی چەندە بە ناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی دێیەوە لە ڕێی کانی
ئاگاداری یارم بێ کاک ئەحمەد لە سلەیمانی
ئاوری لە من بەرداوە ژنی گولەی مێردانی
چاوی وەستاکەی کوێر بێ سۆڕاغێ بچێ بە گیانی
باسکم بۆ بکە بە سەرین ئەوشۆ تاکوو بەیانی
ئاورت لە من بەرداوە خۆشەویستی میوانی
دە وەرە دە وەرە ماچت کەم سەرتۆپی کوردستانی