site loader
Song image
مریەمێ چەندە جوانی

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

نە عەیبە نە ئیرادە ڕووبەندت بۆ من لادە
ڕووم دێنم زولفت لادە
کراسەکەت شرکەتییە کەوشەکەت کالوزادە
بۆ ڕووبەند باشم لێوئاڵ گیان بە ڕووی خاڵانم دادە
پێم گوت ئاوێزانت بم تۆ مەرد بە لا لە گولەی لادە
گوڵ مریەم چەندە جوانی چەندە بە ناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی گەر دێیەوە لە ڕێی کانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی

دە بڕۆ لە من حەرام بی وەکوو شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەعلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕەحمی خودات لە دڵدا نییە کافری بێ دین و ئیمان
دە وەرە دە وەرە با جووت بین تۆ ژنی گولەی مێردان
مریەمێ یا گوڵ مریەم چەندە جوانی چەندە بە ناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی دێیەوە لە ڕێی کانی
ئاگاداری یارم بێ کاکە ئەحمەد لە سلەیمانی
شێخی گەورە تۆ هاوار دەڕوانێتە بورهانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی

کەی دانیشین دوو بە دوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
بۆ تۆ ئاورم لێ بەر بوو
مەمکەکەت گرد وەک هوڵوو سینگ بەرفی ئاڵماڵوو
بەژنت نەمامی سنجوور لە باغی قیبلەی هەڵچوو
برژانگ ئەڵماسی دووسەر یەک یەک لە جگەرم هەڵچوو
ئەی مریەمی تەنیا سەوار سەوزی بە وێنەی خەیار
مزری بە میسلی هەنار تۆی دەرمانی هەموو بیمار
دە وەرە ئاوێزانت بم لە جیاتی جارێ سەد جار
لە یاری من زۆر جوانە دەسماڵی پووڵەکەدار
دەتبەم و دەتڕفێنم با لەسەرت بم قەرزدار
مەسەلەی پێشینانە ئەرێ ئەوساڵ خۆزگەم بە پار

نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لە بۆ مەمکی برد
تووشی بووم لە ڕێی حەمام داوای دوو ماچم کرد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
ئەو دەستەم بۆ دڕێژ کە باسکتم بۆ بکە بە پرد
مریەم چەندە جوانی چەندە بە ناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی دێیەوە لە ڕێی کانی
ئاگاداری یارم بێ کاک ئەحمەد لە سلەیمانی
ئاوری لە من بەرداوە ژنی گولەی مێردانی
چاوی وەستاکەی کوێر بێ سۆڕاغێ بچێ بە گیانی

باسکم بۆ بکە بە سەرین ئەوشۆ تاکوو بەیانی
ئاورت لە من بەرداوە خۆشەویستی میوانی
دە وەرە دە وەرە ماچت کەم سەرتۆپی کوردستانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More