site loader
Song image
خوایە وەتەن ئاوا کەی – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

خوایە وەتەن ئاوا کەی
چەند دڵگیر و شیرینە
دەشتی خۆش و ڕەنگینە
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە

سەیرانگای بەهارانی
سەوزەگیای نەرم و جوانی
سەد دڵ دەبێ حەیرانی
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە

شاخی بەفرین و بەرزە
بۆ ڕابردوومان ڕەمزە
چیمەنی جوان و سەوزه
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە

وەتەن چاوی لێمانە
دەری کەین لە تەنگانە
حەیفه بێتە وێرانە
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هەوری لە کۆڵ – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

گەر مەیلت هەبێ ئەی هاوار نیزیک دەبێوە
بۆ عاشق هیچ نێ نازەنین ئەو دەشت و کێوە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی جوانێ گیان
دێم هەڵت دەگرم

کەوتە سەر شانی نازەنین دەسماڵی سەرێ
خۆ من کوشتەی تۆم نازەنین لێم بێخەبەری
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

شمشاد و نێرگس وەنەوشەن هەر سێ
چاوی من بۆیە لەوان دەترسێ
کەی تاقەت دەگرم بە مەیلی دووری
مەگەر خوداوەند بمدا سەبووری

باڵابەرزەکەی نازەنین ون بووی لە چاوان
گەرمایی دڵم ئەی هاوار بەردی دەتاوان
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

ڕازی نیم هێندە نازەنین پشتێن بەستی
زەحمەتە بەر بێ نازەنین دەستم لە دەستی
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

دڵە زەلیل بی نازەنین زەلیلت کردم
محتاج بە دەرکی نازەنین نامەردت کردم
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هەر یەسە هەر یەسە – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ ساقی سا دەخیل وەی وەی وە فریادم ڕەس
ئەرێ بە ڕووی نازەوە گیانە جام بگرە وە دەس
ئەرێ بە ڕووی نازەوە دەی دەی جام بگرە وەدەس
هەر یەسە هەر یەسە نازدارەکەی مەدرەسە
ڕۆژێ جارێک بتبینم بۆ منی بێچارە بەسە

ئەرێ بەزممان جەم بوو گیانە هەر وەکوو جاران
ئەرێ بنۆشین جامێ وەی وەی وە یادی یاران
ئەرێ بنۆشین جامێک وەی وەی وە یادی یاران
هەر یەسە هەر یەسە نازدارەکەی مەدرەسە
ڕۆژێ جارێک بتبینم بۆ منی بێچارە بەسە

ئەرێ تا یارم زانی وەی وەی ڕیشەی جەرگمە
ئەرێ بێکەس خوم بێکەس وەی وەی وا سەر مەرگمە
هەر یەسە هەر یەسە نازدارەکەی مەدرەسە
ڕۆژێ جارێک بتبینم بۆ منی بێچارە بەسە

ئەرێ ئازیز بە مەرگت وەی وەی دڵ خرۆشیمە
ئەرێ ئازیز بە مەرگت دەی دەی دڵ خرۆشیمە
ئەرێ ئارەزووی خەدەنگ وەی وەی پەنجەی تۆشمە
هەی یاری هەی یاری بەگزادەی کوردەواری
لە گەرمێن و کوێستاندا جوانێ ناوقەد زوراری

ئەرێ تا لە قەفەسدام وەی وەی ماومە نەفەسێ
ئەرێ بولبول بۆ گوڵێ جوانێ ئەمن بۆ کەسێ
ئەرێ بولبول بۆ گوڵێ وەی وەی ئەمن بۆ کەسێ
هەر یەسە و هەر یەسە نازدارەکەی مەدرەسە
ڕۆژێ جارێک بتبینم بۆ منی بێچارە بەسە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
چاوی ڕەشی چەند جوانە – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

سینگت بەفری قەندیلی بە شنەی شەماڵ دەتواوە
یارم دەگەڵ کاروانێ لە دوایە بەجێماوە
بە غەم و دەردی یارێ شەوان سەرم دەناوە
چاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە
دیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانە

سەرقافڵەچی کاروانی سوێند دەدەم بەو خودایە
نە دایک و باب و برا هیچیان دەگەڵی نایە
گەر چوویە بۆ هەواری ئاگات بێ لە لەیلایە
چاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە
دیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانە

قافڵە گەییە سەر مێرگان چادر و چیخ هەڵدراوە
بەڵام حەیفێک و سەد حەیف یاری من بەجێماوە
بە ئارەزووی لەیلا بووم شەوم بە خەم سەرم ناوە
چاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە
دیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانە

دەستەوئەژنۆ دانیشتووم لەسەر ڕییە کاروانی
تێی ڕامام لە ڕێگایە لە یاری خۆم دەڕوانی
یارم لەگەڵ سەرقافڵەم خسبتوویان لەسەر کانی
چاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە
دیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More