
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی گشتی پیرۆزی گەردەن ئازادان
گەل نامورادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی گشتی پیرۆزی گەردەن ئازادان
نەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان چۆن قازانج ئەکەی تا نەکەی زیان
لە زڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ پێوەند بۆ لەشە نە وەک بۆ ژیان
لە دووت ئەگەڕم مەنزڵ بە مەنزڵ ئەمان زارا عەمرم زارا
لە دووت ئەگەڕم مەنزڵ بە مەنزڵ ئەمان زارا عەمرم زارا
من لە شوێنی دڵ دڵ لە شوێنی گوڵ ئەمان زارا وەی عەمرم زارا
ئەشێ بەختی من ڕەشی دەنوێنێ ئەمان زارا عەمرم زارا
من لە شوێنی دڵ دڵ لە شوێنی گوڵ ئەمان زارا عەمرم زارا

هەر ئەڕۆم ئەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزا گیان
لێم بەجێ ماوە من گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
لە دووت دەگەڕێم مەنزڵ بە مەنزڵ ئامۆزا گیان
من لە شوێنی دڵ، دڵ لە شوێنی گوڵ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئەشێ بەختی من ڕەشی بنوێنێ ئامۆزا گیان
کێ دیویە بەهار گوڵ هەڵوەرێنێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
فرمێسکی دڵ ڕەق بەردی لێ بوارێ ئامۆزا گیان
چۆن دڵی هێنا پیا بێتە خوارێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی