
By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
ماڵی دڵم ماڵی خۆتە
لەسەر پشکۆ بە تاسەوە
هەموو ڕۆژێ چاوەڕێتە
ئەی شاجوانی ئەی عاشقم
وەرە دەرگای ماڵی دڵم
بە ڕووی تۆدا کراوەیە
بێ تۆ دەڵێی کەلاوەیە
ماڵی دڵم ماڵی خۆتە
ساڵانێکە تامەزرۆتە
لەسەر پشکۆ بە تاسەوە
هەموو ڕۆژێ چاوەڕێتە
ماڵی دڵم ماڵی خۆتە
ساڵانێکە تامەزرۆتە
لەسەر پشکۆ بە تاسەوە
هەموو ڕۆژێ چاوەڕێتە
چاوەڕێتم وەرە گەر بێی
دەزانی چەندەم خۆش ئەوێی
سەر دادەنێم لەسەر ڕێتا
گیان ڕادەخەم لەبەر پێتا
ماڵی دڵم ماڵی خۆتە
ساڵانێکە تامەزرۆتە
لەسەر پشکۆ بە تاسەوە
هەموو ڕۆژێ چاوەڕێتە