site loader
Song image
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە – مەرزیە فەریقی

By - مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî

سەیران مانگی نیسانە گیانا چونکە وەعدەی گوڵانە
نازی گوڵ و گوڵخونچە هاوار چریکەی بولبولانە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانا کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە جوانێ کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا هاوار بە چاو پێم ئەڵێ وەرە

سێو پێگەیشت نەهاتی گیانا کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
سێو پێگەیشت نەهاتی جوانێ کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی هاوار وادەی ڕۆحکێشان وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی هاوار وادەی گیانکێشان وەرە

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە گیانا لێت بێ جێژنە پیرۆزە
لە کوردستانی مەزن هاوار جێژنی گشت گەل و هۆزە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە – حسێن سەفامەنش

By - حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş

چی بکەم جەرگم سووتاوە قوربان
چونکە یار لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە گیانا
خواردن و خەوم خوێناوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە وەی وەی
خواردن و خەوم خوێناوە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە قوربان
کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا شۆڕێ
بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا وەی وەی
بە چاو پێم ئەڵێ وەرە

سێو پێ گەیشت نەهاتی قوربان
کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانا
وادەی ڕۆحکێشان وەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە – کیژان ئیبراهیم خەیات

By - کیژان ئیبراهیم

بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەهریشی تێدا بوو، گوناهی خۆتە بیزانە
هەڵە یا خود گوناهت کرد، لە کاتێکا کە بێهۆشی
سزا و تاڵاوی هەرچی بوو، ئەبێ وەک بادە بینۆشی
ئەگەر پیاویت و ئەیزانیت کە وا ئۆباڵی کردارت
لە ئەستۆی وردی خۆتایە ئیتر بێسوودە هاوارت

سێو پێگەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕۆح کێشان وەرە

بەهار مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە هاوار چریکەی بولبولانە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانا کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جنێوم دەداتێ بمرم بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
جەرگم هەمووی لەت لەتە بمرم برینداری خەنجەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More