
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئاخ هەر لە هەورامان تا قەڵای قازی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
شەقەی ماچ و مووچ خرینگەی دەسبازی ئەی وەی زارا گیان دەیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و دیارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدیم بۆ بدەن دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خۆ تۆ خۆت فەرمووت من بێوەفا نیم دە وەرە زار گیان دیدەم زارا
بێوەفاییەکەت بە چاوی خۆم دیم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە دە وەرە زارا گیان دیدەم زارا
هەتا جوان بووم فرە پیر نەبووم وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
عاشق بە باز بووم سۆنەگیر نەبووم وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و دیارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدیم بۆ بدەن دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
مەگەر ناڵینم هاتۆتە گۆشی کەوا کردوویە تەرکی سوورپۆشی
فەڵەک تۆش عاشقی وەک من کە ئەمشەو خەریکی ناڵە و گریە و خرۆشی
مەدە وەعزم لە تۆبەی عەشقی زاهید ئەگەر ساحەب کەمال و عەقل و هۆشی
لە من بەدتر ئەبی بیللا ئەگەر تۆش شەرابی دەستی ئەو یارە بنۆشی
لە بەدبەختی خۆم وا ڕا ئەبینم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بچمە سەر سیروان هیچ ئاو نابینم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە دە وەرە زارا گیان دیدەم زارا
خودا هەڵکەنی ئەو کێوە لە بن وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەڵکوو پەیدا بێ عەمر و دیدەی من ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و دیارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدیم بۆ بدەن دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودا بیزانێ من بۆ تۆ چۆنم هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
سەد کوورەی ئاگر های لە دەروونم دە وەرە زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە دە وەرە زارا گیان دیدەم زارا

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ماڵێگ باری کرد نەگەیمە کۆچی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
حەزم لێ ناکەی جنێو مەعنای چی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدی بۆ دەدەم دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودا هەڵکەنێ ئەو کێوە لە بن ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەڵکوو پەیدا بێ عومر و چاوی من ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدی بۆ دەدەم دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەر لە قەڵاگە تا بۆگەبەستی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەمووی بە قوربان دوو چاوی مەستی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدی بۆ دەدەم دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا