
لە غەیبەوە هاتوومەوە – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
لە غەیبەوە هاتوومەوە
هاتوومەوە پێتان بڵێم
ئەم وڵاتە بێ خرمەخرمی ناڵ و زرمەزرمی پۆستاڵ نابێ
هەتا ئێوە ئەو پردە بن
هەر دیل بوون و هەر دیل دەبن
تا چەرچی و دز سەرکردە بن
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە