
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باخی سابڵاغ یا ڕەبی بەخێر بێ
ئاسکەکەی باغی سابڵاغ چاوێکت لێم بێ
ڕەبی داهاتووە ئەی هاوار دەبا بوارێ
بچمەوە سابڵاغ ئەیڕۆ بۆ خزمەت یارێ
بچمەوە سابڵاخ هاوار بۆ خزمەت یارێ
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باخی سابڵاغ چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی باغی سابڵاغ یا ڕەبی بەخێر بێ
لەو کەلە دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
دەنگی خانم ناز دێ لەو باغ و چەمە
ئەگەر بە بێ تۆ یار بڕۆم بە گوڵدا
گیان ئەگەر بە بێ تۆ یار بڕۆم بە گوڵدا
گوڵ بێ بە نەشتەر بچێ بە دڵدا
چیم لەسەر چینە زولفی چین چینە لاڵ بم ئاگرم کردەوە
شەو لەسەر سینە و مەمکی ڕۆژم کردەوە