
By - سەلاح داوود
لهب لهب لهب لەبیەوە
سی و دوو سوار هات لە ڕێوه
تاجی رەزاشا ها پێوه
ئەرێ چەرمۆڵە دڵت ها وە کێوه
چە بکردم کچەکە چە بکردام
چە بکردم کەنی چەم بکردام
ماچی تەڕ و تازە بکردام
شەو لەسەر سینگی جا بخەوتام
شەو لەسەر مەمکی جا بخەوتام
لهب لهب لهب لەبیەوە
سی و دوو سوار هات لە رێوه
نەجمەی ئەو یارە هاپێوە
ئەرێ چەرمۆڵە دڵت ها وە کێوە
جوانە چاوکەت جوانە
ڕەش وەکێ ترێی کوێستانە
کەوتمە بە دەردەسەری
ئەرێ چەرمۆڵە ماڵم وێرانە
ئەرێ نەرمۆڵە ماڵم وێرانە
لهب لهب لهب لەبیەوە
سی و دوو سوار هات لە رێوه
نەجمەی رەزاشا ها پێوە
ئەرێ چەرمۆڵە دڵت ها وە کێوه
بە خوڵامی ئەو چاوەی بم
بەناز ئیشارەی ئەبرۆی دا
ئەرێ چەرمۆڵە دڵت ها وە کێوە
لهب لهب لهب لەبیەوە
سی و دوو سوار هات لە رێوه
تاجی رەزاشا ها پێوە
ئەرێ چەرمۆڵە دڵت ها وە کێوە
دەبڕۆ لە من حەرام بی
هەر وەک شەڕاب لە شێخان
تیرێکی دا لە جەرگم
ئەرێ کافری بێ دین و ئیمان
دەبڕۆ بەو نەعلەتە بی
که خوا کردی له شهیتان
لهب لهب لهب لەبیەوە
سی و دوو سوار هات لە رێوه
تاجی رەزاشا ها پێوە
نەجمەی ڕەزاشا ها پێوە
ئەرێ نەرمۆڵە دڵت ها وە کێوە
زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا