site loader
Song image
لێم زیز مەبە

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

لێم زیز مەبە کاتێ هەڵچووم
هەرچی ئەڵێم، تووڕە ئەبم
بەڵام زۆر زووش دائەمرکێم
ئەی گەوهەری بەهادارم دەستت بێنە
بە دەستی خۆت تووڕەیی من دامرکێنە
ئەی گەوهەری بەهادارم دەستت بێنە
بە دەستی خۆت تووڕەیی من دامرکێنە
بەڵام نەکەی شووشەی هەستی من بشکێنی
عەتری غوربەت بەسەرمدا ببارێنی
حەز ناکەم چیرۆکی دووریت بخوێنمەوە
حەز ناکەم گۆرانی خەفەت بڵێمەوە
حەز ناکەم لە باڵای جوانیت لێم دابڕێ
خوا ئەزانێ لە دوای تۆ من چیم لێ بەسەر دێ
کە تۆ ئەڕۆی ماڵی دڵی من چۆڵ ئەبێ
هەموو شتێک بۆنی غەریبی تۆی لێ دێ
لێم زیز مەبە، کاتێک هەڵچووم
هەرچی ئەڵێم، تووڕە ئەبم،
بەڵام زۆر زووش دائەمرکێم، لێم زیز مەبە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More