site loader
Song image
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە- لوقمان سەلیم

By - چریکەی کورد

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردان بەخۆشی و بەهاتەوە

پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردان بەخۆشی و بەهاتەوە

ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردان بەخۆشی و بەهاتەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کیژان دەچنە مێرگوڵان-لوقمان سەلیم

By - چریکەی کورد

کیژان ئەچنە مێرگوڵان وەی وەی مێرگینە بە عام دەچنن هەڵاڵان

ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان

کیژێ بێنە ماچت کەم وەی وەی بتگوشم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان

یاری خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم

ئەمان یا ڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان ئەچنە مێرگوڵان وەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە

ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە

لەوەتەی ئەو ژنەم دیوە قەت کەسم وەبیر نایە

چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More