By - ئیسماعیل ماملێ
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ لەگەڵ مانگێ دەگەڕێ
برینانم دەرمان کەن بە دەستی نیلوفەڕێ
ناوێرم کوڵمەی ماچ کەم لێم وە عەیب دەگەڕێ
دەڵێم بمدەیە ماچێک جارێ دەکا تەگبیرێ
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی دروس کەم جۆلانێ
ئاخ ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و عالەم هەموو دەیزانێ
بەو سوێندە و بەو ئایەتە جوانە ئەو خاڵ و خەتە
موڵکی سابڵاغی پێ بدەی ئێستا نیوە قیمەتە
خودا بۆخۆی دەیزانێ جەرگم بۆ وی لەت لەتە
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی دروس کەم جۆلانێ
ئاخ ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و عالەم هەموو دەیزانێ

قەیتانی دوو لێوانی نەماوم لە سوێیانی
ئاوری لە من بەرداوە سێوی باغی شێخانی
ئیجازەم لە دایکی سەند ئەوشۆ دەبمە میوانی
پێمگوت ئاوێزانت بم بە ملوێنێ هەرزانی
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ
قەیتانی دوو لێوانی بەندی لە دڵم وێساوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی ئەفەم کونە ئەو ژنە بە مست لێی داوە
پێمگوت نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
لانک لانک لانکۆڵێ باریکە و نەرم و نۆڵێ
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ
لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانت گیان پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە بڵێ منداڵە
گەر بوو یەکجار چەقەی کرد بمشێلە بڵێ بێحاڵە
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ
لەبەر ئەو ژنە چەن جوانە سەرتۆپی کوردستانە
سوێندت بۆ بخۆم بە قورئان بە ملوێنێ هەرزانە
ئاوری لە من بەرداوە ژنی گولەی مێردانە
پێم گوت وەرە با جووت بین تا سبەینێ ئەو دەمانە
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ

لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
هەموو عالەم دیزانێ
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لە باڵات بکا گیر
جا چ بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دیزانێ
بەو خودایەی بێمەکانە دڵم بێتە جۆلانە
چاوجوان بێنە ماچت کەم ئەو دڵمە بەحری غەمانە
ناسکێ وەرە دەس لە ملان بین تا سبەینێ ئەو دەمانە
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دیزانێ

قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لە باڵات بکا گیر
جا چ بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
لەبەر مەمکۆڵەت دەمرم شیرینە وێنەی هەنجیر
لانک لانک لەنکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەموو عالەم دەزانێ
ئەو قورئانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جارەی دەستت دادا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردووە بە هەناسەی سەردەوە
لانک لانک لەنکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەموو عالەم دەزانێ
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لە باڵات بکا گیر
جا چ بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
لەبەر مەمکۆڵەت دەمرم شیرینە بە وێنەی هەنجیر