
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
هەموو عالەم دیزانێ
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لە باڵات بکا گیر
جا چ بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دیزانێ
بەو خودایەی بێمەکانە دڵم بێتە جۆلانە
چاوجوان بێنە ماچت کەم ئەو دڵمە بەحری غەمانە
ناسکێ وەرە دەس لە ملان بین تا سبەینێ ئەو دەمانە
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دیزانێ