site loader
Song image
بۆ کچێکی بێگانە – قادر کابان

By - قادر کابان Qadir Kaban

زۆر قژی زەرد سەرنجی ڕاکێشاوم
زۆر چاوی شین داویە پرشنگ لە چاوم
شان و مل و گەردنی ڕووتی بێگەرد
سنگی نەرم و مەمکی قوتی توند وەک بەرد
بەژن و باڵای کەڵەگەت و شۆخ و شەنگ
لەشولاری کەمێ گۆشتن کەمەر تەنگ

پێستی سپی بە خوێنی گەش مەیلەو ئاڵ
کوڵمی قەڵەو چەناگەی ناوەڕاست چاڵ
دەم و لێوی وەک گوڵی بەربەیانی
ئەمانە گشت گەلێکی تریش جوانی

بۆی نەشکانووم توینیەتی و ئارەزووی دڵ
هەر گەڕاوە مەلی برسیم چڵاوچڵ
لە هەر باخێ گوڵێکی سوورم دیبێ
لە هەچ باخێ گوڵێکی سوورم دیبێ
بۆی چووم هەزار دڕک لە پێم چەقیبێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گوڵە سوورە جوانەکەی – قادر کابان

By - قادر کابان Qadir Kaban

گوڵەی سوورە جوانەکەی باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحمت لە دڵ نێ تاوێ ببیە میوانم

شیری برۆی کێشاوە ئەمری داوە بە چاوی
بۆ کوشتنی ئەوانەی کەوتوونەتە ناو داوی
کەوتوونەتە ناو داوی
گوڵەی سوورە جوانەکەی باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحمت لە دڵ نێ تاوێ ببیە میوانم

ملی وەنەوشەی شکاند بە بۆی عەتری زوڵفانی
بازاری لەعلی نەهێشت ڕەنگی ئاڵی لێوانی
گوڵەی سوورە جوانەکەی باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحمت لە دڵ نێ تاوێ ببیە میوانم
تاوێ ببیە میوانم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More