site loader
Song image
هاتی بۆ هاتی

By - فەرهاد زیرەک Ferhad Zîrek

مانگەشەو دیسان وەی وەی دەم لە نێو دەم بوو

مانگەشەو دیسان یارۆ دەم لە نێو دەم بوو

پێم بڵێ لە ڕێی خودا دەی ئازا لە بیرت چوو

پێم بڵێ لە ڕێی خودا دەی بۆ لە بیرت چوو

لەیلێ بیستوومە هاوار گۆڕاوی

شەوان بە یادی تەنیایی ماوی

لەیلێ بیستوومە هاوار گۆڕاوی

شەوان بە تەنیا هیواتا ماوی

هاتی دەی بۆ هاتی کچێ بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو دەگری ئەی هاوار بۆ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرە قوربان ئارامی دڵان

By - فەرهاد زیرەک Ferhad Zîrek

لەبەر دەرکەیان دارە هەنجیرە یان هەنارە
لەبەر دەرکەیان دارە وەی وەی هەنجیرە یان هەنارە
لەسەر باڵای نەرمۆکە با بمدەن لە سێدارە
دەستهەڵگری باڵات نیم شەرت بێ بمرم دوو جارە

گریانی بێوەفایی با ببارێ لە چاوت
باوڕ کە پەشیمانی بە هیچ جۆر ناکا چارت
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان

گریام و پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
گریام و پاڕامەوە وەی وەی ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێم دامەوە کەوتم و هەڵنەستامەوە
ئەتۆم بیر چوو لێم تێک چوو کۆنەبرین دەکولانەوە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان

تا ئەو ڕۆژەی لاسم بووی خۆشەویست و هاوسێم بووی
ساڵ هات و سووڕاوە تۆ هەر دەم چاوەڕێم بووی
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان

هیچ ساتێ نەبووی گیانە تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
هیچ ساتێ نەبوو یارە وەی وەی تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد لەحنەت لەوانە دەست لە مەمان دەکەن گیر
با بچینە ماڵە بابان ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More