site loader
Song image
خۆم کڵۆڵم و هەی لاوە لاوە – فەرشاد مرادی

By - چریکەی کورد

یاری نازەنین هیوای ژیانم
ساتێ گوێ بگرە تۆ لە گریانم
دوو چاوم کوێر بوو ئەوەندە گریام
بیکە لە ڕێی خوا بگە لە فریام
کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم کاڵێ، خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
بۆ سەرێ نایەی لە ماڵی چۆڵم

عەجەل هەڵمی گرت خستمیە دەریایێ
مەل بە ڕێبواریش بە لامدا نایێ
کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم کاڵێ، خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
بۆ سەرێ نایەی لە ماڵی چۆڵم

هەرکە ناوی تۆم لەلا ئەهێنن
دەڵێی خەنجەرێ بە دڵما دێنن
کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم کاڵێ، خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
بۆ سەرێ نایەی لە ماڵی چۆڵم
هەی لاوە لاوە کاڵ و واڵەکەم
سەر بنێ وە بان نەرمی ڕانەکەم

یا ڕەبی شەو بێ ڕۆژ نەبێتەوە
دەستم لە یەخەی یار نەبێتەوە
هەی لاوە لاوە نەونەمامی نۆ
تۆ داری نارنج من لە سایەی تۆ

یان بە گوڵباخی یان بە گوڵە زەردە
یان بە نازی خۆت بمکە پەروەردە
هەی لاوە لاوە کاڵ و واڵەکەم
سەر بنێ وە بان نەرمی باڵەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More