site loader
Song image
لەبەر نازی چاوبازان – ئیمساڵ جوانی تاکوو پار

By - فیرووز سابور

هاتم بە بۆنەی خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانە و داوە
بێ تا دەست لە ملانت بم، بە قوربانت بم، بە حەیرانت بم
ئیمساڵ جوانی تاکوو پار کیژە کوردەی چاو بە خومار

لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە
بێ تا دەست لە ملانت بم، بە قوربانت بم، بە حەیرانت بم
ئیمساڵ جوانی تاکوو پار کیژە کوردەی چاو بە خومار

بشمکوژی مەمنوونم، من عاشقی زەبوونم
فەرهادی بێستوونم، بۆ تۆ جەرگم بڕاوە
بێ تا دەست لە ملانت بم، بە قوربانت بم، بە حەیرانت بم
ئیمساڵ جوانی تاکوو پار کیژە کوردەی چاو بە خومار

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More