site loader
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

By - فواد نامداری

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و بەرد و هەرد دەپێوم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی ئەپێوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
نەکا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەد مەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکوو بێنە شینم یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More