site loader
Song image
دڵەی بێچارە – فواد ئەحمەد

By - فواد ئەحمەد Fwad Ehmed

دڵەی بێچارەم پڕ لە ئازارە
مەستی بێنازی و پەست و بێزارە
شەیدا و هاودەردی قومری و هوزارە
سەرخۆش و بەندی چەم و گوڵزارە
کوشتەی دوو چاوی شۆخی عەیارە

گەرمای هاوین و سایەقەی زستان
زامی شەوخوونی پارەپەرستان
گازی ژەهراوی ماری دارستان
هەرگیز تیماری نایێتە دەستان
گازی ژەهراوی ماری دارستان
سەر بگرێت دڵەی لە خەم نەڕستان
هەرگیز تیماری نایێتە دەستان

سا لە پێناوی ژینی ڕابردوو
لە جیاتی هیوای پووچی با بردوو
بە ناوی عەشقی کۆنی ڕاکردوو
هیچ نابێ جارجار لە خەوتا جادوو
بیخەوە یادی دڵەی دامردوو

دڵەی بێچارەم پڕ لە ئازارە
مەستی بێزار و پەست و بێزارە
دڵەی بێچارەم پڕ لە ئازارە
شەیدا و هاودەردی قومری و هوزارە
سەرخۆش و بەندی چەم و گوڵزارە
کوشتەی دوو چاوی شۆخی عەیارە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More