site loader
Song image
غەریبم – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

دەروونم بوو بە زووخاڵ تا کەی بناڵم
بووم بە قەقنەس لە دووریت هاوار بە ماڵم
غەریبم، غەریبم، غەریب و تەنیام
غەریبم، غەریبی ئەوپەڕی دنیام

درۆ ناکەن سەنگ لە جێی خۆیدا بە سەنگە
ئەوەی غەریبە دایم کەیل و دڵتەنگە
هەزار خۆزگەم بە ئاو و هەوای کوردستان
چیا و ڕووبار و کانی و هەوار و کوێستان
غەریبم، غەریبم، غەریب و تەنیام
غەریبم، غەریبی ئەوپەڕی دنیام

دەترسم لێرە بمرم گۆڕە و گوم بکرێم
بە دەردی غەریبی و غوربەتی خۆم بمرم
دوور لە یار و کەس و کار لە خزم و دۆستان
لە گۆڕیشدا نەسرەوم لە تاو کوردستان
غەریبم، غەریبم، غەریب و تەنیام
غەریبم، غەریبی ئەوپەڕی دنیام

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
غەریبم – بەهجەت یەحیا

By - بەهجەت یەحیا Behcet Yehya

غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێ جێگە و ناونیشانم
تەنها خۆشەویستی تۆ ناهێڵێ ئاوارە بم بووە بە نیشتیمانم
تەنها خۆشەویستی تۆ ناهێڵێ دەربەدەر بم بووە بە نیشتیمانم

وەک ئاوێنە لە تۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بە بوونی خۆم ئەکەم
لە سای ئەوینی تۆوە ژیانم خۆشتر ئەوێ و لە مانای بوون تێئەگەم
ئێمە ئاوێتەی یەکین ڕەگ و ڕیشەت بەجۆرێ بە خاکما داکوتاوە
من و تۆ یەک مرۆڤین ئەوین بڕیاری لەسەر ئەم چارەنووسە داوە

تۆ ئەوەندە بە پاکی و ئەوەندە بە ڕاستگۆیی بە ڕۆحمەوە پەیوەستی
هەموو خەڵکی ئەزانن چەندە گەورە و بەڕێز و چەنە لام خۆشەویستی
وەشە جوانەکانی تۆ بە جۆرێ کاریگەرن ڕۆچوونە ناو گیانمەوە
ئەمانە پەیڤی خۆتن من هەر ئەوەم لەسەرە تەنها ئەیانهۆنمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
غەریبم

By - یەدوڵا محەمەدی

یاران حاڵەتم گیرانە ئەمشەو
چون جێگەی باڵابەرز خاڵییە ئەمشەو
ئای غەریبم، خۆم غەریبم
سووتا جەرگ و هەناوم، چوو تەبیبم
سووتا جەرگ و هەناوم، ڕوو تەبیبم
دیسان باری غەم نیشتەوە لێوم، نیشتەوە لێوم
بۆ ڕەحمێ ناکەی بەو دڵەی پەشێوم؟!
ئای غەریبم، خۆم غەریبم
سووتا جەرگ و هەناوم، ڕوو تەبیبم

ئاخ، بەهاران وەختێ… بەهاران وەختێ گوڵ ئەبێ پەیدا
ئای گوڵ کە عیشقی گوڵ، کەسم ئای ئای، شێت دەبێ شەیدا، ئاخ
ئۆف، ئەو ڕۆژە ڕۆژی… ئەو ڕۆژە ڕۆژی بەدبەختی منە
ئەو ڕۆژە ڕۆژی بەدبەختی منە
بەهاری خەڵکی، خەزانی منە، ئاخ
یاران حاڵەتم گیرانە ئەمشەو
یاران حاڵەتم گیرانە ئەمشەو
چون جێگەی باڵابەرز خاڵییە ئەمشەو
ئای غەریبم، خۆم غەریبم
سووتا جەرگ و هەناوم، ڕوو تەبیبم
دیسان باری غەم نیشتەوە لێوم
دیسان باری غەم نیشتەوە لێوم
بۆ ڕوحمێ ناکەی بەو دڵەی پەشێوم؟!
ئای غەریبم، خۆم غەریبم
سووتا جەرگ و هەناوم، ڕوو تەبیبم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More