site loader
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم- عەهدیە

By - چریکەی کورد

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و بەرد و هەرد ئەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی ئەپێوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
نەکا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەد مەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە

گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکوو بێنە شینم یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More