site loader
Song image
هەر وەختێ هەورە و نم نم بارانە

By - عەلائەدین باباشەهابی

هەر وەختێ هەورە و نم نم بارانە
دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو
ڕێبوارێ بووم، من لە ڕێی بانە

نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم

چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو تەنیا

سەرم نابوویە سەر سینەی نەرمی
خستبوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئیسەیش هەر کاتێ نم نم بارانە
دێتەوە یادم ئەو زستانە

نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم

چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خوەی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو تەنیا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
پایزە و پایزە

By - عەلائەدین باباشەهابی

پایزە و پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

وەرزی هاتنەوەی کۆچ و کۆچبارە پاییز
بۆیە مات و خەمبارە هەر وەک بووکی زیز
پایزە و پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

ڕەنگ زەردی من و گیانە زەردی خەزانان
یاران هەردوو ڕەنگ وەک یەک مەزانان
پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

ڕەنگ زەردی خەزان گیانە سەردی پاییزە
زەردی ڕەنگی من سەردی مەیلی ئازیزە
پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More