site loader
Song image
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت – عەزیز ماملێ

By - خانە ماملێ

سەد ساڵ خونچە بپشکوێ گیانا بپشکوێ
بێ بولبول بەهار نابێ
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت، لەسەر چڵانت
بوویین بە پاسەوانت
بۆ خاتری بولبولانت، بولبولانت
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

دیسان دەردان سەر لێدام گیانە سەر لێدام
خەم بە سەرم دەبارێ
هەڵناکەی لە دێهاتی گیانا دێهاتی
دەڕۆم دەتبەم بۆ شاری

نازانم کێ بنێرم گیانا بنێرم
بڕێکت کا دڵداری
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت، لەسەر چڵانت
بوویین بە پاسەوانت
بۆ خاتری بولبولانت، بولبولانت
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

لەنگۆ یار پەیدا نابێ گیانا هەی نابێ
پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ خونچە بپشکوێ گیانە بپشکوێ
بێ بولبول بەهار نابێ
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت، لەسەر چڵانت
بوویین بە پاسەوانت
بۆ خاتری بولبولانت، بولبولانت
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
یادم کە – ناسر ڕەزازی و عەزیز ماملێ

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

قوربانت بم چاوی چاوم
زۆریان لەسەر تۆ لێ داوم
وەمزانی خەڵات کراوم
ئای برینانم مەکولێنەوە

یادم کە تۆ یادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی

ئەبرۆت هیلالی یەک شەوە
مژۆت تیری کەیخۆسرەوە
برۆت پەیوەستە پێکەوە
ئای برینانم مەکولێنەوە

یادم کە تۆ یادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی

شەماڵ وەرە یار نوستووە
زولفی پەرێشان کردووە
کراس ڕەش ئەمنی کوشتووە
ئای برینانم مەکولێنەوە

چارەڕەش بووم و لە ڕێی خاڵی ڕەشا بێچارە مام
گەرچی گیان سەختم ئەمن تا ئێستا هەر لەو بارە مام
من لەگەڵ مەجنوونی هاوڕێ بووم لە ڕێی شێتی و ئەوین
ئەو گەیی بە نیاز و من دایم گێچ و ئاوارە مام

لە نێوانی هەولێری و کۆ
سەعات دای لە هەشت و نۆ
عەبدی خودام یەخسیری تۆ
ئای برینانم مەکولێنەوە

یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
هەرچەند جاری نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای خەوێ لە من حەرام دەکەی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More