site loader
Song image
کیژان دەچنە مێرگوڵان-عەزیز فروومەند

By - چریکەی کورد

کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان بە عام دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەچکێ نم نم دێنە خوار تەڕ دەکا وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشات کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە کوێستانان وەڵا نێوشاخی بە عام دەچنن ڕێواسی
بە سەرگەردی باڵات بێ ئەمان بۆت نەمام شەش دانگ موڵکی بڵباسی
خۆ من خزمی خۆتم ئەمان بۆت نەمام بێ لوتفی بۆ نامناسی
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نەهات بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشات کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەچکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێری
دەڵێن یارم هاتەوە دەبا بێتەوە بە عام بڵێن بەخێرێ
یارەکەم بە نەرم و هێدی سووک وەرە پاڵێکم لێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ دەی بڕۆ دەستم لێ بەردە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More