
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم – عەدنان کەریم
لە دەریاوە قەتاری هەورە بارشت کەوتە دووی پێشەنگ
بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە کش و بێدەنگ
بەسەر پاییزی زەردا با بە کوڵ بگریم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
هاتەوە بەهار دەشت و کێو ڕەنگین
دڵی عالەم شاد دڵەی من غەمگین
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە