site loader
Song image
بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان – عەبە دەڕژێ و ساڵح بۆکانی

By - چریکەی کورد

بە هەوران بەهارە ئایشیلێم جوانێ

دەخوێنن کەوباڕە وێم دە نیشانێ

یارکۆڵێم لێ دیارە بە بەر هەیوانێ

بە هەوران پاییزە ئایشیلێ و بۆخۆم

دەخوێنن ئازیزە هەر خۆم ڕەنجەڕۆم

یارکۆڵێم لێ زیزە ڕیم نییە بڕۆم

ماڵی لە مەڕداران ڕۆیی بۆ هەواران

لێمان دەبڕن یاران وەی وەی لەبەر نازی تۆ

لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ

کەوباڕێ دەخوێنێ غەوس لێم نەیسێنێ

زۆر چاتری لە دوێنێ وەی وەی لەبەر نازی تۆ

ئاخر لەبەر نازی تۆ

بریا هەر نەمدیبایە نەمدی نەمناسیبایە

ناسک یاری من بایە وەی وەی لەبەر نازی تۆ

ناسک دۆستی خۆم بایە لەبەر چاوی بازی تۆ

هەوری تاریک دێنێ بارانە دەڕژێنێ

غونچە دەپشکوێنێ هەی وەی لەبەر نازی تۆ

غونچەی دەپشکوێنێ لەبەر چاوی بازی تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More