site loader
Song image
دێم

By - عەبدوڵا ماملێ

هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باغی بەهەشت

دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باغ و مێرگ و چیمەنە

دێم بەرەو هۆبە و هەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا

دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرە حەیران

By - عەبدوڵا ماملێ

دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران گۆشەی زیندانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە نازدار لەوێ کۆڵانێ

دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە نازدار بە دەستی یارێ

دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە نازدار بە دەستی دینێ

دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە نازدار بە دەست ئازیزێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More