site loader
Song image
گوڵەکەم نەخشانم

By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت)* لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم* (نەتلاوانم)

گوڵ چوون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان

بەفراوان چوون سەیل جە دیدەم جۆشان

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەولاوانم

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەولاوانم

کەرە ئا بانە تماشات کەروون

نەکا مەیلەکەو قیامەت بەروون

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەولاوانم

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەولاوانم

کۆچی خەیرت بۆ ئیمساڵ چۆن ساڵان

داوێن هەوارگەی بەرزی عەواڵان

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەولاوانم

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەولاوانم

گوڵ چوون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان

بەفراوان چوون سەیل جە دیدەم جۆشان

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم

بێرەو با بیکەین ئاشتیمان لە نۆ

تۆ دارێ نارنج من لە سایەی تۆ

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

قسەی(قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم

*= ئەو “ی”ێیە دەنگێکی تایبەت بە ئاخێوەرانی زاراوەی جافییە کە هێشتا پیتێکی تایبەتی بۆ پەسەند نەکراوە و بڕێک لە “ڎ”ێی هەورامی نێزیکە بەڵام زۆر نزمتر بێژە دەکرێت. لەم دەقەش مەبەست لە “قسەی” -بە بێژەکردنی بە زاراوەی جافی- قسە کردن لەگەڵ کەسی دووهەمی بەرانبەر واتە “تۆ”یە.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
نەتۆری

By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî

ماڵە هەژاری من بە سەرما نەڕووخێنی نەتۆری
سەر لە خوەم و لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی نەتۆری
ئەم ماڵە بە بۆنەی تۆوە بەرپایە ئەزیزم ئەزیزم
لانەیکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی نەتۆری
نەتۆری، تۆ نەتۆری، کچێ نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەت دووری
بیلا نیەسم تاقەت دووری

تۆ بڵێ شاخی مار شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم نەتۆری
تۆ گیانۆ بوێ هەر بە خوا بۆت دەرەهێنم نەتۆری
بەو شەرتە کە دیسان وەکوو جاران تۆ لە لام بی ئەزیزم
ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم نەتۆری
نەتۆری، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەتی دووری
بیلا نیەسم تاقەتی دووری

بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن نەتۆری
مەیڵانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن نەتۆری
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخێڵان ئەزیزم
ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن نەتۆری
نەتۆری نەتۆری کچە نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەتی دووری
بیلا نیەسم تاقەتی دووری

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئامۆزا گیان

By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî

هەر ئەڕۆم ئەڕۆم دڵم ئەلەرزێت ئامۆزا گیان
چۆن بەجێ بێڵم یار گەردن بەرزێ یار ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

هەر کەس بووە باییس دڵەکەی من و تۆ ئامۆزا گیان
لە خوام گەرەکە ببێ ڕەنجەڕۆ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

ئەگەر مەیلەکەت بچێ لە بیرم ئامۆزا گیان
حەرامزادە بم نەعلەت لە شیرم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

ئەترسم بمرم بیاوان بێ بە جێم ئامۆزا گیان
بیتە سەر نەعشم نەزانی من کێم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
چراغم شەوبۆ

By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî

چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ

چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ

شەوێ جە شەوان چیم پەرێ شەوبۆ

شایەد بۆی زوڵفت وەی کەمێ بەیۆ لێش

بەڵکوو زامانم کەمتر بکا ئێش

چەنێ بۆ نیام وەی بە بۆی شەوبۆ

بۆش ئاما ئەمما نەک چوون زوڵف تۆ

فیدای ئەو خوا بم تۆش ئافەریدەن

بۆی شەوبۆ جە بۆی تۆ بەرگوزیدەن

چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ

ئەر شەو بۆی زوڵفت وەی بدەم وە شەوبۆ

دەیری بام نە جەمع دەیریانێ کۆ

هەر سەرسەرایێ تۆ مەکەی وە جێ

وەک قیبلەنما ڕوو ماوەروو لێ

هەر سەرسەراوێ بۆی تۆی لێ نایێ

سەرچاوکەی وشک بێ ئاو تێ نەزایێ

یاخوا کوێرەو بێ ئەو کانی و ئاوە

تۆ تیا نەشۆری ئەو دەم و چاوە

چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ

چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ

شەوێ جە شەوان چیم پەرێ شەوبۆ

شایەد بۆی زوڵفت وەی کەمێ بەیۆ لێش

بەڵکوو زامانم کەمتر بکا ئێش

چەنێ بۆ نیام وەی وە بۆی شەوبۆ

بۆش ئاما ئەمما نەک چون زوڵف تۆ

فیدای ئەو خوابم تۆش ئافەریدەن

بۆی شەوبۆش جە بۆی تۆ بەرگوزیدەن

Çraxim şewbo wey çraxim şewbo

Çraxim şewbo wey çraxim şewbo

Şewê ce şewan çîm perê şewbo

Şayed boy zulfit wey kemê beyo lêş

Belkû zamanim kemtir bika êş

Çenê bo niyam wey be boy şewbo

Boş ama emma nek çûn zulf to

Fîday ew xwa bim toş aferîden

Boy şewbo ce boy to berguzîden

Çraxim şewbo wey çraxim şewbo

Er şew boy zulfit wey bidem we şewbo

Deyrî bam ne cem deyryanê ko

Her serserayê to mekey we cê

Wek qîblenma rû mawerû lê

Her serserawê boy toy lê nayê

Serçawkey wişk bê aw tê nezayê

Ya xwa kwêrew bê ew kanî û awe

To tiya neşorî ew dem û çawe

Çraxim şewbo wey çraxim şewbo

Çraxim şewbo wey çraxim şewbo

Şewê ce şewan çîm perê şewbo

Şayed boy zulfit wey kemê beyo lêş

Belkû zamanim kemtir bika êş

Çenê bo niyam wey we boy şewbo

Boş ama emma nek çun zulf to

Fîday ew xwabim toş aferîden

Boy şewboş ce boy to berguzîden

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More