site loader
Song image
ئامۆزا گیان

By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî

هەر ئەڕۆم ئەڕۆم دڵم ئەلەرزێت ئامۆزا گیان
چۆن بەجێ بێڵم یار گەردن بەرزێ یار ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

هەر کەس بووە باییس دڵەکەی من و تۆ ئامۆزا گیان
لە خوام گەرەکە ببێ ڕەنجەڕۆ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

ئەگەر مەیلەکەت بچێ لە بیرم ئامۆزا گیان
حەرامزادە بم نەعلەت لە شیرم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

ئەترسم بمرم بیاوان بێ بە جێم ئامۆزا گیان
بیتە سەر نەعشم نەزانی من کێم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More