site loader
Song image
خانمۆڵێ – عوسمان وایەرمەن و شوان میرە

By - چریکەی کورد

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
چاوجوانی هەوری لە کۆڵێ
پەریزادەی سەروین لەسەر
شازادەکەی نەرم و نۆڵێ

ئەمشەو مانگی ڕووت خەرمانە
شەوی دڵداری و جێژوانە
ئەمشەو مانگی ڕووت خەرمانە
شەوی دڵداری و جێژوانە
دڵم مەیلی لە سووتانە
بە شەمعت بم یان پەروانە

ئەڕۆی شەو پڕ دەکەی لە ناز
مەستمان دەکەی بە چاوی باز
هاتووی بۆ ڕاوی نێچیران
لە ڕووی دڵداران دەگری گاز

ئەمشەو کاروانی ڕێی دوورم
باخەوانی گوڵی سوورم
چاوەڕیی دیداری مانگم
هەر بۆ تۆیە دەر و ژوورم

هەی خانم خانم خانمۆڵێ
چاوجوانی هەوری لە کۆڵێ
پەریزادەی سەروین لەسەر
شازادەکەی نەرم و نۆڵێ

کە دێی ڕێگا مەستی تۆیە
ئاوەنگی شەو هەستی تۆیە
گوڵ بۆنی خۆشی تۆ دەگرێ
دڵ زامداری دەستی تۆیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More