site loader
Song image
دەردت لە ماڵم کەوێ – عادڵ هەورامی

By - عادڵ هەورامی Adil Hewramî

دەردت لە ماڵم کەوێ باوانەی باوان
چۊ پا بڕیای لە ماڵم گلارەی چاوان
چەن وەختە دۊریت لە لیم نیەپرسی حاڵم
نیەتیەی سەری بەیدە لیم خەو و خەیاڵم
وە زوڵفێ شووڕد قەسەم پاوانەی پامە
وردەخاڵی لێو و دەم چون دانە و دامە

ئەی گوڵە هەڵاڵەی بەرزی داڵەهوو
بیمە نەزرێ باڵای تو یە هایدنە کوو
پرچ و داوانت سەوزە بییە زەرد و سوور
فرمێسکەکەت شیرینە لە سایەی چنوور
دەردت لە ماڵم کەوێ باوانەی باوان
چۊ پا بڕیای لە ماڵم گلارەی چاوان

دەمێ بدرەوشیە گوڵی وەهارم
بەیتە خەزانی عومرم دەبیتە نازدارم
یەکجار لەگەڵ لیمۆکەت چاو کاڵەی نازدار
هەر خوەت ئاواتەگەمی وە زنەی بێزار
دەردت لە ماڵم کەوێ باوانەی باوان
چۊ پا بڕیای لە ماڵم گلارەی چاوان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
نازیلێ و باڵابەرزە

By - عادڵ هەورامی Adil Hewramî

نازیلێ و باڵابەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە

ئەرێ ئەوەندە جوانی لە ناو یارانا دیاری
ئەرێ هەڵکە کەواکەت چەنێ ناسک و نازداری
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە

ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە ئەمان نەزری ئەڵڵا بێ
ئەرێ بەڵکوو کۆچەکەت ئەمان دوور لە بەڵا بێ
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە

ئەرێ یا ڕەب کەس وەک من جوانێ نەکەوێ کۆسی
ئەرێ نەنوارێ لە شوێن جوانێ کۆچەکەی دۆسی
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئەم ئێوارەیە

By - عادڵ هەورامی Adil Hewramî

ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان ئازیزە
یارەکەم لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خوایە
ماڵیان لە سیلەی قەڵاتێ یار بچکۆل تازە دەگاتێ
گەورە بێ ماچمان دەداتێ شێتی کردووم دەم نایگاتێ

ئەم ئێوارەیە هاوینە یارەکەم دوو چاوی شینە
ئاگاداری باڵاکەی بێ شێخەکەی ماڵ لە مەدینە
خەڵکینە جەرگم کون کونە خەڵکی سنەم لێ دوژمنە
چوونکە ئەو گوڵە یاری منە شێتی کردووم نازی سنە

ئەم ئێوارەیە بەهارە شار بۆنی گوڵ و گوڵزارە
ئاگاداری باڵاکەی بێ شێخەکەی ماڵ لە بیارە
رۆژێکی دەمەوبەیانی هات بۆ لام بە لەنجەی جوانی
ئەمنیش بەڵێنم پێ داوە ئەمساڵ دەیکەم بە هەورامی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More