site loader
Song image
شەپۆلی شێت – شەهین تاڵەبانی

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî

من شە‌پۆلی شێت باوە‌شت کە‌نار
دێمە‌ کە‌نارت مە‌ست و بێ قە‌رار
من دە‌ریای بێ رە‌نگ تۆ ئاسمانی گە‌ش
شینایی تۆیە‌ گرتوومە‌ باوە‌ش
تۆ بای سە‌رکە‌شی ناکە‌ویتە‌ داو
تا دێم ڕاتبگرم هە‌ڵ ئە‌کە‌ی بە‌ تاو

تۆ هەتاوی گەش من بەفری کوێستان
قەدەمڕەنجەت کرد بمکەی بە قوربان
من هیلاکی شەونەخوونی و دەردم
تۆ گەرمی عەشقی شەوانی سەردم
تۆ بای سە‌رکە‌شی ناکە‌ویتە‌ داو
تا دێم ڕاتبگرم هە‌ڵ ئە‌کە‌ی بە‌ تاو

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەکوو پەروانەی دوورکەوتوو لە شەم

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî

وەکوو پەروانەی ئازیز دوور کەوتوو لە شەم
باڵم خەریکە گیانا ئەسووتێ بە خەم
وەکوو پەروانەی ئازیز دوور کەوتوو لە شەم
باڵم خەریکە گیانا ئەسووتێ بە خەم
دوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانم
غەریب و تەنیام تینووی بارانم
دوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانم
غەریب و تەنیام تینووی بارانم
باخی ژیانم زەردە کز و ژاکاوە
دڵم تەزیوە پڕ لە زووخاوە
باخی ژیانم زەردە کز و ژاکاوە
دڵم تەزیوە پڕ لە زووخاوە
چاوی ئومێدم گیانا سۆمای نەماوە
ئەژنۆی ئاواتم ئازیز هێزی بڕاوە
چاوی ئومێدم گیانا سۆمای نەماوە
ئەژنۆی ئاواتم ئازیز هێزی بڕاوە
چاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەم
هەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەم
چاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەم
هەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەم
بەڵکوو بە مردن گیانا ماندوویم دەرچێ
خەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێ
بەڵکوو بە مردن گیانا ماندوویم دەرچێ
خەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێ
ئەزانم هەرچەن گیانا لە ژێر خاک و گڵ
یادی یارانم ئازیز دەر ناچێ لە دڵ
ئەزانم هەرچەن گیانا لە ژێر خاک و گڵ
یادی یارانم ئازیز دەر ناچێ لە دڵ
خۆزگە بکریای گەردوون وەک جاران
بسووڕێتەوە بە کامی یاران
خۆزگە بکریای گەردوون وەک جاران
بسووڕێتەوە بە کامی یاران
دووری بە سەر چێ گیانا غەریب نەمێنێ
هەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ
دووری بە سەر چێ گیانا غەریب نەمێنێ
هەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئامۆزا گیان

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî

هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم دەلەرزێ ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

خۆرەتاوم خوێن دیدەی پڕ دەردە ئامۆزا گیان
نەسیمم شنەی هەناسەی سەردە ئامۆزا گیان
هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

شەماڵ بێنە بۆم عەتری زوڵفەکەی ئامۆزا گیان
وەختە بمرم بۆ دیدە مەستەکەی ئامۆزا گیان
هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
دیەم بۆ دیەت – دووری

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî

دیەم بۆ دیەت خەیلێ زەروورە
بێمە ناو دیەت هێشتا پێم دوورە
مەیژە لێم دوورە مەیلی پێم نییە
بە گیانت قەسەم ئارامم نییە

ئاگرو لە جەرگ و دڵم بەر دا
یادگارێ بوو هەمووت بەبا دا
ئەگەر بینیتان شێتێ لە کێوان
مەپرسن کێیە بێ ناو و نیشان

دیەم بۆ دیەت خەیلێ زەروورە
بێمە ناو دیەت هێشتا پێم دوورە
مەیژە لێم دوورە مەیلی پێم نییە
بە گیانت قەسەم ئارامم نییە

لە کارەوان جیا وێنەی فەرهادم
هەر دەم چاوەڕێی هات و نەهاتم
دیەم کوێر بووە بە تۆ نەگەیشتم
فرمێسک و ژانم بوون بە میوانم

Diyem bo diyet xeylê zerûre
Bême naw diyet hêşta pêm dûre
Meyje lêm dûre meylî pêm nîye
Be giyant qesem aramim nîye

Agiru le cerg û dilim ber da
Yadigarê bû hemût beba da
Eger bînîtan şêtê le kêwan
Mepirsin kêye bê naw û nîşan

Diyem bo diyet xeylê zerûre
Bême naw diyet hêşta pêm dûre
Meyje lêm dûre meylî pêm nîye
Be giyant qesem aramim nîye

Le karewan ciya wêney Ferhadim
Her dem çawerêy hat û nehatim
Diyem kwêr buwe be to negeyiştim
Firmêsk û janim bûn be mîwanim

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More