site loader
Song image
شەماڵ وەرە

By - خەسرەو ماملێ

سەرسەوز و بۆرچین نیشتوون لە چۆمان
یارێکم هەیە جیرانی خۆمان
ئەی خاک بەسەرم تۆراوە لێمان
ئەی وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

تۆ دوور و من دوور لێک دوور بووینەوە
کیژان بۆ مەندۆک لێک خڕ بوونەوە
ئەوان پێکەوەن ئێمە ماینەوە
چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و یاری شیرینم نەهات
زامی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات

غەم سەری لێدام و یارم قەت سەرێکی لێ نەدام
عەقڵ و هۆشم ڕۆیی بە غارەتگەری دینم نەهات

بیستوومە ماڵتان دەچن بۆ کوێستان
چۆن بێ تۆ بژیم جوانی کوردستان
خۆ من نازانم چۆن بگەم پێتان

وەرە شەماڵ وەرە
خەمێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شەماڵ وەرە ٣

By -

تەئسیری باڵات شەوان مەشقمە
سەد مەجنوون شاگرد سەودای عیشقمە
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد ئەکا و ئەکشێتەوە
تا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەمین شەو تێدەگا ناگا بە تۆ
جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە

ساڵەکەی ئەوساڵ بە زەهری مار بێ
هەمووی بە قوربان ڕۆژێکی پار بێ
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شەماڵ وەرە ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

دیسان باری غەم نیشتووە لە لێوم
بەزەییەکت بێ بەو دڵەی پەشێوم
ئەرێ وەرە شەماڵ ئەرێ شەمال وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

مانگی یەکشەو بۆیە دایم زیاد دەکا و ئەکشێتەوە
تا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەهۆم شەو تێدەگا ناگا بە تۆ
جا لە داخا وردە وردە کەم دەکا و ئەتوێتەوە
من غەمم خوارد و غەمیش خوێنی دەروونمی خواردەوە
بۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسکی خوێنینم نەهات

بۆ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
ساعەتێگ لە دەست غەمێگ ڕەها نیم
ئەرێ وەرە شەماڵ ئەرێ شەمال وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More