site loader
Song image
شەماڵ وەرە

By - فواد یارە

تەئسیری باڵات شەوان مەشقمە
سەد مەجنوون شاگرد سودای عەشقمە
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
ساڵەکەی ئەمساڵ بە ژەهری مار بێ
هەر هەمووی بە قوربان ڕۆژێکی پار بێ
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
بۆچ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
ساعەتێک لە دەس مێحنەت ڕەها نیم
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More