site loader
Song image
شیرین و شیرین و شەمامە ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کەی دانیشین دوو بە دوو نازک و نەرم و خاڵ لە ڕوو
نە عەیبە و نە ئیرادە بۆ ویم ئاور تێ بەر بوو
سینگی کارخانەی قەندە لەسەر چۆمی جەغەتوو
برژانگ ئەڵماسی دوو سەر یەک لە جگەرم هەڵچوو
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
بەژن ڕێک و پێک و جوان تۆم گوڵی کوردستانی
لە دەوری سەرت گەڕێم ناسک ئارامی دڵانی

ئەرێ دەردت لە ماڵم حەلیم زەحمەتە بێت بژیم
سینگت مەکتەبی تاران لێی دەردەچێ معەلیم
ڕوحمی خێریت بێ سووتام نازکێ بە وێنەی ڕەژیم
شیرین شیرین شەمامە شەمامەی چواربێستانی
بەژن ڕێک و پێک و جوان تۆ گوڵی کوردستانی
لە دەوری باڵات گەڕێم ناسک ئارامی دڵانی

دەردت لە ماڵم کاڵی کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنت ئاڵێ
تۆ بڕۆ بابت ڕازی بکە دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لە دووت بم ماڵە و ماڵێ
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
لە دەوری باڵات گەڕێم تۆ گوڵی کوردستانی
جا ئەو دەردەی من دەکوژەی ژنی گولەی مێردانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شیرین و شیرین و شەمامە

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

دولاری لە نێو لیران قۆخی لە نێو هەنجیران
باسکت لە گەردنم وەربێنە دەرمانی جوان و پیران
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
بەژن ڕێک و پێک و جوان ناسکۆڵ دەڵێی خەرمانی

چەکی لە نێو بڕنەوان دەرمانی کۆخ و جوان
لێرەوە پێشکەشت بێ کاخی نوێی باراملووان
دە وەرە ئاوێزانت بێم قۆخی نێو قەرەڵووان
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
جوان و ڕێک و پێک و نەرمی دەڵێی خەرمانەی گوڵانی
هەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلێمانی

ماڵیان لەسەر شەقامە لێوی شەکەری خامە
باسکم لە گەردنی وەر بێنە دەرد و دەرمانم ئامە
دەبا دەسکەین بە تاوڵە ئەتۆ داش و من دامە
دەی وەرە قومارێ بکەین ئەتۆ داش و من دامە
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
نەرم و نۆڵ و گرد و مرد تۆم گوڵی کوردستانی

یاڵڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بورهانی
سەیدی کاکە جان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
دڵی یارم نەرم کەی با بکا میهرەبانی
ڕوحمی خودای لە دڵدا بێ و من ماچ کەم سەر کوڵمانی
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
بەژن ڕێک و پێک و جوان تۆم گوڵی چواربێستانی
وەی هەموو دونیا دەیزانێ دەڵێن لە گولەی نەبانی
سەبارەت بە چاوی ئەسمەر ئاوەدان بێ سلێمانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More