site loader
Song image
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ

By - شنۆ ئەحمەدی

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنی ئای هێشتا دوورە دەخوێنێ
ئای لە شەقەی تیژباڵیدا ئای گۆلاوان دەشڵەقێنێ
ئای هەزار سەت هەزار خۆزگەم وەی بەو کەسە ئای دەس لە گەردنی وەردێنێ
وەی بەژنێ باریک هەڵدەگرم هاوار بۆ وڵاتەکەی بیتوێنێ

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنی ئای لە دوور دێ شەقەی باڵی
ئەرێ بۆ هەر لایێ بە کەیفی بێ دەڕوا ئای هەزار خۆزگەم بە حاڵی
ئای هەزار سەت هەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی ئای لەگەڵ ناسکۆڵ هاوماڵە
وەی دۆست بە ماڵی زۆر نییە چی بکەم ئای بە بەختە و بە ئیقباڵە

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنی ئای دەکەوت لە سەرووی زەنوێران
ئەرێ بای شەماڵ تۆش بەخێر بێی هێنات ئازیز ئای بۆنی بەڕەزا و کەنێران
ئای هەزار سەت هەزار خۆزگەم وەی بەو کەسە ئای دەمی لە دەمی ناوە
ئای ئەگەر نابێ بە یارم پێی بڵێن ئای دەوڵەت زیاد و ماڵاوا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت

By - شنۆ ئەحمەدی

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

ڕۆژ و شەو بیر و خەیاڵم دڵداری لێوی ئاڵم
گوێ بگرە ناڵەناڵم بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

بە هیوای بەختیاری خۆم لە پێناو دڵداری
پیشەمە گریە و زاری وەڵا زاری
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More