site loader
Song image
شلێرە – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم
سەری لەو عەرشی عەزیم
گەڵاکەی لە عەرزییە
چی بکەم تەکلیفم چییە
شلێرە وای شلێرە
بۆنخۆش وەکوو کەنێرە
شلێرەم زۆر خۆش دەوێ
هەی لە بەگزادەی هەولێرە

لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم
عەڕعەڕی کوردستانە
لەبەر ئەندامت دەمرم
سینگت باغ و بێستانە
بەینەڵڵا زێدە جوانە
شلێرە وای شلێرە
بۆنخۆش وەکوو کەنێرە
شلێرەم زۆر خۆش دەوێ
هەی لە بەگزادەی هەولێرە

لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم
لێم بۆتە خەڵفی سنجوو
خودا کارێکی وا بکا
دابنیشین دوو بە دوو
مەمکت خڕ کرد وەک هوڵوو
شلێرە وای شلێرە
بۆنخۆش وەکوو کەنێرە
شلێرەم زۆر خۆش دەوێ
هەی لە بەگزادەی هەولێرە

ئەو دڵەی وەک بوت پەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت
چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خوا پێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نابینێت لە ئاستم چاوەکەت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More