site loader
Song image
شاییە دەگەڕێ ٣

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

شاییە دەگەڕێ ئامۆزا ئای لە دانگەی ماڵان
تۆ شەمێ هەڵبگرە ئەرێ چرای لە دڵم بچینە نێو خاڵان
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا با بچین بیبینە
گیانا دوو کەس لەو شاییە چرای لە دڵم دڵیان غەمگینە
ئەرێ یەکێیان ئایشەگوڵێ بۆی نەماوم شانەی هەنگوێنە
ئەرێ یەکێیان گوڵبەهارە چرای لە دڵم کۆلکە زێڕێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شاییە دەگەڕێ ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا های لە دانگەی ماڵان
ئەرێ بێ شەمێ هەڵبگرین بە کۆیلەت بم بچینە نێو خاڵان

شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا گیان با بچین بیبینە
ئەرێ دوو کەس لەو شاییە بە کۆیلەت بن دڵیان غەمگینە
ئەرێ یەکێیان یاری خۆمە بە کۆیلەت بم کۆلکە زێڕێنە
ئەرێ یەکێیان کیژۆڵەی لە ماڵان شانەی هەنگوینە

بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و زولف شۆڕ
بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و خەزیم شۆڕ
سەراوشۆڕم دەکەن هەرسێک بەرەو گۆڕ
دەبا بیکێشم مافی خۆمە وەی گۆڕ
ئەمان ئەمان با بناڵم

شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا گیان ئای لە دوور زەرد و سوور
ئەرێ لاوان بە تەرتیب و ڕێکن کیژان قەد بلوور

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More