site loader
Song image
تۆ بەڵێنم پێ بدە و چیمەن کەرکووکی- شاهۆ حسێنی

By - چریکەی کورد

تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوە

تا کەی دانیشم ئازیز بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم وە بۆی هەناسەتەوەز

بەدبەختی بەختم چیمەن هەر نەبڕایەوە
سیاچارەییم وەی وەی دەنگی دایەوە
چیمەن هۆ چیمەن وەی وەی چیمەن کەرکووکی
ئەمن چۆن نەمرم یارێ تۆ بەن بە بووکی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم- شاهۆ حسێنی

By - چریکەی کورد

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
دەبا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک* شەرابی جامی بەد مەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

گەر بە جل و بەرگی سپی بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکوو بێنە شینم یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم

*= لەم بەشەدا گۆرانیبێژ بە هەڵە دەڵێ “بە”.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More