site loader
Song image
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە ٢

By - سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

هەر سەرسەرایێ دەنگ تۆی لێ نایێ

ئەو جێ کاول بێ ئاو تێ نەزایێ

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

بەردار و بنویس سەنگی مەزارم

شەهیدی عیشقم بە وەڵا نەکەن ئازارم

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

قەسەم بە قورئان بە سینەی سافت

ماسی لە دەریا خانمەکەم تێ بۆ تەوافت

باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

کاغەز دەنووسم بە خوێنی دەستم

دەیدەم بە شەماڵ جوانێ گیان بیوا بۆ دۆستم

باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

By - سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî

گۆشەی شەدەکەت بەرۆ خوار مەکە
دوو دڵ بە جارێ خانم گیان گرفتار مەکە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

قەزاکەت لە خۆم بە مەمۆتەوە
لە عێل و عەشرت خانمەکەم بە *؟؟؟
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

قەد وە کەمەرەی گوڵ قرانەوە
تەڵا برقی ئەدا ئەی هاوار بە کەتانەوە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

ورشەی بەن سەعات لۆلۆی شلی (چلی) شاڵ
مردی(وو) لە مەزار تێرەتەۆ بە حاڵ
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

ئێوە بێنە دیار مەزار و سەنگم
پەلکە بوڕنە (ببڕن) بان خانمەکەم لاشەی بێدەنگم
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

هەرکە یارەکەی
هەرکە یاری خۆی بمژێت لە کانی
بڕنۆی لە شانە سابیر گیان لە ستارخانی
بڕنۆی لە شانە کاکە ئەحمەد لە ستارخانی
کاکە ئەحمەد گیان ئەهلی مەهاباد
یا ڕەب بەخێر بی ئەحمەد دڵم بۆت دەرهات
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ شەڕم لێ لادە

ڕابە سەعاتە
ڕابیعە سەعاتە
ڕابیعە سەعاتە
فەیمە سانییە
ئەویش دەوانچەی بە وڵڵا شارەبانییە
ئەویش دەوانچەی کولسوم گیان شارەبانییە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

چین چین و لۆلۆ چین بان شانەکەت
بۆی عەتر و گوڵاو ئەی هاوار بن گیرفانەکەت
بۆی عەتر و گوڵاو خانمەکەم بن گیرفانەکەت
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەڕۆ دەی شەڕم لێ لادە

ئەونەمە وتییە ئیمشەو شیعرم هەدەرە
بە سڵامەتی کا حەسەن لە دیواندەرە
بە سڵامەتی کاکە حسەین لە دیواندەرە
ئەحمەد مەهاباتی دەردی(ت) لە گیانم
چون ڕەفێقی ڕەحمانن بۆ تۆ میهمانم *؟؟؟
چۆن ڕەفێقی ڕەحمانی دوعاگۆتانم
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

ئەی کاکە عوسمان
ئەی کاکە عوسمان برا گیان
بەناکەی عێڕان شیعرم بۆ بێری عوسمان گیان نەمکەی پەرێشان
دوێنێ قەوڵی(ت) دا پیم وەی دەی بە شێخ عوسمان
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
باریکەی خاڵ شین مەرۆ دەی شەڕم لێ لادە

*؟؟؟= لەو وشانە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More