
By - شادی غوڵامی
دوێشەو فرمێسکێ کەوتە بان ڕانم
بۆ دووری تۆیە خۆم خاس ئەزانم
خۆ من ماڵم نییە کەمە خەڵات بۆت
سەرت بەرزەو کە دڵم دەرات بۆت
گەردن گەردانەیە گەردن زەردەکەت
یاخوا بێ بۆ من ئێش و دەردەکەت تەواو دەردەکەت
هەزار یارم بێ گشتی وەک پەری
هەر تۆ یارمی باخی بێوەری
دوێشەو خەوم دی دوور وە بیماری
قەزای تۆ لە من بۆچ وا بێحاڵی
گەردن گەردانەیە گەردن زەردەکەت
یاخوا بێ بۆ من ئێش و دەردەکەت تەواو دەردەکەت
سەیزادە گیان سەیزادە قوربانی جەددەکەت بم
نوشتەیێک دوعایێک هێندەی نەماوە شێت بم
تۆ جوانی جوان سەیزادە من پیرێکی ئوفتادە
ڕەحمی خەیرت بێ جوانێ ڕووبەندی سەر ڕووت لادە
سەیزادە گیان سەیزادە قوربانی جەددەکەت بم
نوشتەیێک دوعایێک هێندەی نەماوە شێت بم