site loader
Song image
پەپوو سڵێمانی – سەید محەمەد سەفایی

By - سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî

پەپوو سڵێمانی ماڵم ڕمانی، ماڵم ڕمانی
چاو ئەبرۆ پەیوەست جەرگم سووزانی
قەدرم نازانی ئای بوویت وە مێوانی

هەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد ئەی داد
نیمەی عەمرەکەم گشتی چوو بە باد، گشتی چوو وە باد
پەپوو سڵێمانی ماڵم ڕمانی، ماڵم ڕمانی
چاو ئەبرۆ پەیوەست جەرگم سووزانی
ئای قەدرم نازانی ئای بووی وە مێوانی
ئای هاتی بۆ کانی

خاڵێ ها وە بان پەنجەی پاتەوە، پەنجەی پاتەوە
قولوەڵا لەبیر شێخ ئەواتەوە ئای شێخ ئەواتەوە
پەپوو سڵێمانی جەرگم سووزانی ماڵم ڕمانی
چاو ئەبرۆ پەیوەست قەیرم نازانی ئەچی بۆ کانی

خاڵێ ها وە بان پەنجەی پاتەوە، پەنجەی پاتەوە
قولوەڵا لەبیر شێخ ئەواتەوە ئای شێخ ئەواتەوە
پەپوو سڵێمانی ماڵم ڕمانی ماڵم ڕمانی
چاو ئەبرۆ پەیوەست جەرگم سووزانی قەدرم نازانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرزی بەرزی

By - سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ئای شەمامەی کاڵ کەن عەزیز کوڕ بیگرێ لە دەس

ئا نە وەک گڕکە تاڵ عەزیز لە کول ماڵێک هەس

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

ڕۆحم عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

خۆزگەم بەو کەسە عەزیز دۆسی مناڵە

سبحەینێ هەڵدەستێ وەڵا وەسە گوڵاڵە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ڕاوێستە بەرانبەرم تۆ ئاغا من نەوکەرم

لە دوای باڵاکەی ئەو کچە لە دونیا دەربەدەرم

لە دوای باڵاکەی توران لە عێڕان دەربەدەرم

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

کاڵێ هەر بۆ من فەرزی

وەڵا هەر بۆ خۆم فەرزی

یا سعاتی فلکۆ* کاڵێ بانی دەسم بی

ئەرێ من کەسم نییە خانم هەر تۆ کەسمی

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی

دەستانی دەستانی چاومەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

بە سڵامەت عەبدوڕەحمان باوکی نەوارفرۆشە

بەڵکم دەرس بخوێنی ڕەحمان خوەت تێ بکۆشە

بەڵکم دەرست بخوێنی ڕۆڵە خوەت تێ بکۆشە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

عەین وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

سەی حەسەن نەوارفرۆش ئەڵێن خەیلێ تەواوە

ئا خوا ڕاگیرت کا سەید بە ڕووی دونیاوە

عەبدولڕەحمانت خوەش فکرێکی زۆر تەواوە

خوا لێت نەسێنێ تا ها بە ڕووی دونیاوە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

بەرزی ڕۆحم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی چاومەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

سەی حەسەن نەوارفرۆش ڕەبی نەوی بێوەری

عەوڕەحمانت بۆ خوەش بێ وەک دار بچیتە سێوەری

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

بەرزی ڕۆحم بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی چاومەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

بە سڵامەتی یاقووبینە شای موتریب وەستاوە زەربێ جوانی لێداوە

سەیفی ها لە ئەم ناوە سەنتوورەکەی تەواوە

شەرت بێ ناویان گوم نەکەم تا هام بە ڕووی دونیاوە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

*فلکۆ کۆمپانیایەکی بەناوبانگی کاتژمێرسازی وڵاتی سویسرایە کە دەسپێک نێوی ‘فلکۆ’ بووە و پاشان بووەتە ‘فلکا’ و ئێستاکە بە ‘تیتۆنی’ دەناسرێت.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More