site loader
Song image
هاتەوە خانزادە خان ٣

By - سەلاح داوود

هاتەوە خانزادە خان ئەنجامی خێر بێ
دەرکەوت لار و لەنجەکەی یاخوا بەخێر بێ

ئیمجا خۆ تۆ قەولت کرد بێیتە ئەیرانە
ئاوە لەگەڵ خۆم ئەتبەم بۆ شاری بانە
هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ

ئەو شووەی ناڕەزایەت دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتەوە خانزادە خان ٢

By - سەلاح داوود

نازکۆڵەی نازەنینم خانزادە خان بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان یاخوا بەخێر بێ

هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ

ئەو شووەی ناڕەزایەت دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ

هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ

بە ناحەق لە دەستم چووی دەی دایکت کوێر بێ
ئەو مەمکەی زەردەبەیت دەبا بۆخۆم بێ
هاتەوە شۆخی شیرین
هاتەوە دەی هاتەوە با بێتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More