site loader
Song image
پاییزە (سەلاح خزری)

By - چریکەی کورد

ئاخ ئەی وەی وەی وەی وەی وەی های وەی وەی ئاخ وەی وەی
خۆ ئەوە سەدایە پیرەپاییزێ لەسەری داوم
ئەی کوڕینە چ پاییزێکی مژی لە من باوێتەوەو سەری
ئەوە لە بن گوێیانم خۆش دێ هاڕەی دە بازی
لەگەڵ شەقەی دە جان بێزاری و هەی کوڕینە لەگەڵ چریک و هۆڕی کەودەری
ئەوە کیژ گاز دەکا هەتیوە هەتیوە لاوە ئەگەر من لە ترسی خودایە خۆ بوێرم
دوگمەی سینگ و بەرۆکت بۆ دەترازێنم زولفانت بۆ وەردەگێڕم
دەتهاوێم لە گێژێکی دە ئەسکەندەری
جا مەگەر خوداوەندی میری مەزن پادشایە کەرەمێ بە ڕوحم و ڕەحمەتی خۆی ڕۆحمێکت پێ بەری
دەنا لە هەرچی دینە دەتکەم بێبەری
ئەوە کوڕ گاز دەکا وەی نەعلەت لە بابی ئەوان کەسانە ئەگەر لەسەرەوە کاکە کاکەیانە و لە بنەوە تەماحێ دەکەن لە مەعشووقەی برادەری
سەرگەردان و دەسبەرداری وان شەدەشلان و گەردن زەردان و چاوبەڵەکانم
ئەزت مرم هەی پاییزەو

ئاخ ئەی وەی وەی وەی وەی وەی ئای وەی وەی های وەی وەی
ئاخ ئامان ئەوە سەدایەکە پیرەپاییزێم گەیوەتێ
براینە برادەرینە خەڵک دەڵێن درەنگە ئەمن دەڵێم ناوەڵڵا تازە زووە سەر لە هەوەڵێ
ئەوە دەنگی سوورەگوڵ و سونبول و هەڵاڵە و بەیبوون سەریان دەردێنا لە خڕێ لە خۆڵێ
خۆیان ڕادەوەشاند ئەگەر بارانی پیرەپەڵێ
ئەوە مەمکی نازداریم بە قەد هەنارێکی بوون ئەوساڵەکە بوونەوە پڕ بە باغەڵێ
پارئەوان مەجالان مابەینان لە ئیجارەی مندا بوون
ئەوساڵ گولێکی دە گولەمێردان پێیان دەکاتەوە قومارێ لەگەڵ گەنگەڵێ
بەڵام دەستم ناگاتە بەرۆکێی هێندە بڵیندە دەبێ نێردیوانێکی بۆ دروست کەم لە داری دە عەنابی نێوداری لێدەم لە دار سەندەڵێ
ئاخ ئەی وەی
ئەوە دەمدی لووزەوی سواران دەهاتنە خوارێ
لە دوای شلکێ پەل کورتێ گوێ مقەستێ ماتێ مەلوولێ پشت بە خوسارێ پاش و بڵیند
ئەوە لە کوێم دەدی بە شپرزەیی لە دەم گۆمەڵی دە مەرزەوانان لە زولکەزولکی قەڵادزێ لە
شریتی دە کەستانێ
ناوەڵڵا لە گەوەڕی دە کۆشکەڵێ
ئەوە ئەمما لەبەر چرکەی دەمانچان گرمەی عەگیدان کوڕەی مەحەندەکان ورشەی پەڕ بە سەران هاڕەی زرێ لەبەران تەقەی دە ناڵان هازەی گوللەی بۆنی دەرمانی ناسکەی دە تاژی و توڵان
ئەوە دەورەیان داوە لە هەر چوار تەڕەفان ڕێگای نییە هەڵێ
ئەمما ئەوا منێ لەوێ دەمێدا لە خۆم سەڵا بوو
پارێزێکم نەگاوت ئامێزێ مێرگی نەدەبوو قوزەی دەکێشاوە بن خەزەڵێ
ئەوە هەر کەسانێکی حەزێ دەکا سڕی مەعشووقەی ئاشکرا نەبێ
قەت ڕازی دڵی خۆی لەکن برای دە دای و بابیشی قەت نەڵێ
سەرگەردان و دەسبەردارێ وان خەزێم شۆڕان و گەردن زەرد و چاوبەڵەکانم
ئەزت مرم هەی پاییزە و وەی

سپاسی تایبەت بۆ بەڕێز #ئارام_قوڕەیشی لە شاری مەهاباد کە پێداچوونەوەی لەسەر دەقی ئەم گۆرانییە کردووە و یارمەتی داوین دەقەکەی تەواو کەین.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شەوە دنیا وەکوو زولفت سیاپۆش – سەلاح خزری

By - چریکەی کورد

شەوە دونیا وەکوو زولفت سیاپۆش
وەرە با دەردی دڵ بکرێ فەرامۆش
دەسم دەستۆکە با بتگرمە باوەش
ئەگەر مردم لە خۆشیان چاوی تۆ خۆش

بە سەرگەردانی ژێرگەردانەکەت بم
بەڵاگەردانی باڵا جوانەکەت بم
ئەوا تۆم دی لە سەر کوشتەم دەکەی شین
بە گۆڕی چاوی پڕ گریانەکەت بم

شەوە ئەستێرە بەزریوەن لە سەرمان
لە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمان
تکەی ئاونگی کوڵمت تەڕ دەکا لێو
گەزۆ باری لە شەرمان و لە گەرمان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More