site loader
Song image
خۆم و عوودەکەم

By - سەعدون کاکەیی Sedun Kakeyî

خۆم و عوودەکەم شەو هەتا بەیان
من سۆز ئەکەم بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
یار یار یار بە لارەی دەنگی
بە لارەی دەنگی بە لارەی دەنگی
ئای دڵ ئەکا بریان
دڵ ئەکا بریان دڵ ئەکا بریان
من سۆز ئەکەم بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان

بۆ یاری بێ شەرت کەم وەفا و کەم ڕوو
نازانم ئیسلامە کافرە یا جوو
نازانم ئیسلامە لەیل کافرە یا جوو
یار یار یار نایێ دانیشین
نایێ دانیشین نایێ دانیشین
ئای تاوێ دوو بە دوو
تاوێ دوو بە دوو تاوێ دوو بە دوو
نازانم ئیسلامە لەیل کافرە یا جوو

دڵەکەی لێ سەندم وازی لێ هێنام
دڵەکەی لێ بردم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو شۆڕەژن جەرگی دەرهێنام

چ خودا بەردارە غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەرێ شۆڕەژن یان زۆر و یان کەم
بۆت مردم یان زۆر و یان کەم
دڵەکەی لێ سەندم وازی لێ هێنام
دڵەکەی لێ بردم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو نازەنین جەرگی دەرهێنام
بۆی مردم جەرگی دەرهێنام

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More